Read the latest News of KOU
کوردی | عربي | English
وێنەهەواڵ
وۆرکشۆپێک دەربارەی متمانەبەخشینی نێودەوڵەتی لە فاکەڵتیی پزیشکی بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی کۆڵەکەی "بەنێودەوڵەتیکردن و پێگەی جیهانی" پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی زانکۆی کۆیە ، فاکەڵتیی پزیشکی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە هەنگاوەکانی وەرگرتنی متمانەبەخشینی نێودەوڵەتی (International Accreditation) ئەنجامدا.
تەوەرە سەرەکییەکان:
باسکرنی پێوەرە زانستی و کارگێڕییەکان بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی.
جەختکردنەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و توێژینەوە.
وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتی، د. دەوەن حەوێزی و مامۆستایان و نوێنەری دەرچووان بەڕێوەچوو.
-----
خبر مصور
ورشة عمل حول الاعتماد الدولي في كلية الطب بجامعة كوية
ضمن إطار ركيزة "التدويل والمكانة العالمية" في الخطة الاستراتيجية ٢٠٢٣-٢٠٢٧ لجامعة كوية، نظمت كلية الطب ورشة عمل تخصصية حول خطوات الحصول على الاعتماد الأكاديمي الدولي للكليات الطبية.
أبرز المحاور:
مناقشة المعايير العلمية والإدارية اللازمة لنيل الاعتماد الدولي.
التأكيد على رفع المستوى العلمي وتطوير المناهج الدراسية والبحث العلمي.
جرت الورشة بحضور عميد الكلية د. ده ون حويزي، ونخبة من الأكاديميين وممثلي الخريجين.
----
Photo News:
Workshop on International Accreditation Held at the Faculty of Medicine
Aligning with the "Internationalization and Global Visibility" pillar of Koya University’s Strategic Plan 2023-2027, the Faculty of Medicine hosted a workshop focused on the roadmap toward achieving international accreditation.
Key Highlights:
Discussing the scientific and administrative standards required for international recognition.
Emphasizing the enhancement of academic quality, curriculum development, and research excellence.
The session was attended by the Dean of the Faculty, Dr. Dawan Hawezi, along with faculty members and alumni representatives.
٢٥/ ٤/ ٢٠٢٦
خوێندکارانی فاکەڵتی پزیشکی گشتیی زانکۆی کۆیە و پزیشکانی دواڕۆژ، لە ڕۆژێکی پڕ لە شانازی، ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا
لەمیانەی ئەم ئاهەنگەدا هەڵمەتی نەمام ناشتن بۆ سەوزکردنەوەی ژینگە و باخچەی فاکەڵتی بەڕێوەچوو؛ کارێک کە نیشانەی هۆشیاریی ژینگەیی و بەرپرسیاریی کۆمەڵایەتیی ئەم نەوەیە بوو.
هیوادارین ئەم دەستپێکە نوێیە، دەستپێکی ڕێگایەکی پڕ لە سەرکەوتن، گەشەپێدان و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بێت. هیوای دواڕۆژێکی گەش، پڕ لە دەرفەت و سەرکەوتن بۆ هەمووان
ڕێککەوتی
15/Dec
2025
خولی بیستەمی زانکۆمان ئاهەنگی دەرچون خزمەت پۆلێک گەنج بووین کە سوێندیان خوارد وەک پزیشک خزمەتی کۆمەلگا بکەن ، دڵنیاین لە توانای زانستی ودلسۆزیان بۆ خزمەتی کوردستان
بنەمای سەرەکی فاکەلتی پزیشکی یەک خێزانیە
بە کردار دەیسەلمێنین
ڕێککەوتی ١٥/ ١٢/ ٢٠٢٥
ڕاگری فاکەلتی پزیشکی زانکۆی کۆیە دانیشتنێکی لەگەل خوێندکارانی فاکەلتی دانیشتووی چەمچەمال ئەنجام دا
ئامانج لە کۆبونەوەکە بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی خانەوادەی ئەو خوێندکارانە لە رووداوی لافاوی هەفتەی پیشوو و وەرگرتنی را و پێشنیاری ئەو بەڕێزانە بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریە دەرونی و جەستەییەکانی ئەو رووداوە کە ئەمەش بەشێکە لە پلانی ستراتیژی زانکۆ خزمەتکردنی کۆمەلگا و دروشمی فاکەلتی لە یەک خێزانی.
ڕاگر و مامۆستایانی فاکەڵتی پزیشکی شانازی دەکەن کە کەسە دڵسۆزە خەمخۆرەکان بە ئاستی بەرز بروانامەی باڵا بە دەست دەهێنن
مامۆستا چیا ئەمیر فەرمانبەرە خەمخۆرەکەی دوێنی و مامۆستاکەی ئەمرۆ جێی شانازی هەموو ستافی ئەکادیمی فاکەڵتیمانە
بەڕێزیان گفتوگۆی ماستەرنامەکەی بەسەرکەوتویی ئەنجامدا. هەر بەو بۆنەوە پیرۆزباییەکی گەرمی لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.ڕاگر و مامۆستایانی فاکەڵتی پزیشکی شانازی دەکەن کە کەسە دڵسۆزە خەمخۆرەکان بە ئاستی بەرز بروانامەی باڵا بە دەست دەهێنن
مامۆستا چیا ئەمیر فەرمانبەرە خەمخۆرەکەی دوێنی و مامۆستاکەی ئەمرۆ جێی شانازی هەموو ستافی ئەکادیمی فاکەڵتیمانە
بەڕێزیان گفتوگۆی ماستەرنامەکەی بەسەرکەوتویی ئەنجامدا. هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرمی لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین
مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە وەک تاکە بەشداربووی عێراق و ئەندامی تیمێکی ١٢٠ کەسی بواری پزیشکی توێژینەوەیەکیان لە گۆڤارێک بە ئیمپاکت فاکتەری ١٠،٥ بڵاوکردەوە
د. دەوەن جمال حەوێزی ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە ماوەی سێ ساڵە وەک تاکە بەشداربووی سەرئاستی عێراق ئەندامی تیمێکی ١٢٠ کەسی شارەزای بواری پزیشکی و تەندروستییە
ئەم تیمە پزیشکییە کەسانی شارەزا و بڕیاربەدەستی بواری پزیشکی لەسەرئاستی ٧٩ وڵاتی جیهان لەخۆگرتووە کە پێکەوە کاریانکردووە بۆ دانانی نەخشەڕێگا و پلانی جێکردنەوەی بابەتەکانی تەکنۆلۆژیای سەردەم لە خوێندنی پزیشکی بەتایبەتی زیرەکی دەستکرد، تێلی مێدیسێن، ئامێر و ئەپەپزیشکییە جۆراوجۆرەکان کە گرینگییەکی زۆریان لە لایەنی تەندروستیی تاکدا هەیە بەڵام هێشتا وەک بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن نەناسێنراون
دەرنجامی کاری ئەم تیمە لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤاری "Jama Open Network" بە ئیمپاکتی فاکتەری ١٠،٥ بڵاوکراوەتەوە و خوازیاران لە ڕێگەی لینکی بەردەست لەم هەواڵەدا دەتوانن سەردانی بکەن
لە گۆڤارێکی زانستی پزیشکیدا دەربارەی یەکێک لە ڕێگاچارەسەریەکانی نەخۆشی مایەسیری، شایانی باسە بۆ یەکەمین جارە تویژینەوە دەربارەی ئەو ڕێگاچارەسەرە لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر بڵاو دەکرێتەوە...
١١/ ٩/ ٢٠٢٥
بەشداری کردنی مامۆستایانی فاکەڵتیمان بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتی پزیشکی د. دەوەن جمال حەوێزی ، د. سامان طاهر بەرزنجی و د. ئاراس شێخانی له چالاکیەکی زانستی هاوبەشی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی کوردستان و کۆمەڵەی نەخۆشیەکانی کوێرە رژێنەکانی کوردستان لە شاری هەولێر
٤/ ٩/ ٢٠٢٥
بەشداری کردنی مامۆستایانی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە
لە کۆنفرانسی نێودەولەتی هەناو لە سلێمانی
#پیرۆزبایی
بەناوی ڕاگرو مامۆستایان و گشت ستافی فاکەڵتیمانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ،دەرچووانمان لە قۆناغی شەش دەکەین بۆ ساڵی 2024-2025. هیوادارین خزمەتی نەخۆش و کۆمەلگا و وەفاداریان بۆ زانکۆ لە پێشینەی ژیانیان بێت، وە ئەو خوێندکارانەش کە لەو وێستگەیە شانسی دەرچونیان نەبووە دڵنیاین لە وێستگەکانی داهاتوو بە زانستێکی زیاترەوە سەرکەوتوو دەبن